ریال مه‌درید گرێبه‌ستی یاریزانێكی دیكه‌ی یه‌كلاكرده‌وه‌

سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن به‌ خێرایی هه‌واڵی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێندی له‌ لایه‌ن ریال مه‌دریدیان بڵاو كرده‌وه‌ و دووپاتیانكردۆته‌وه‌  له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو مێرێنگێ ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كاته‌ سێیه‌مین گرێبه‌ستی فه‌رمی ئه‌م هاوینه‌.

پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ یاریزانی بالی چەپی یانەی لیۆنی فڕەنسا فێرلاندی مێندی به‌ 50 ملیۆن یۆرۆ گەیشتونەتە رێکەوتن و بریارە له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.

پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئێستا فێرلاند مێندی له‌ژێر پشكنینی ریال مه‌درید دایه‌ و له‌ چه‌ندا كاتژمێری داهاتوو به‌ فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.

ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دیدییه‌ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا پێشتر ئه‌م هه‌واڵه‌ پشتڕاست كردۆته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌ كه‌ مێندی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن.

فێرلاند مێندی تەمەنی23  ساڵە لەم وەرزەی لیگ وەن بەشداری 30 یاری یانەکەی کردووە  توانیویەتی 2  گۆڵ و ئاسیستێک تۆمار بکات، ئەم یاریزانە لەلایەن زیدانی راهێنەری فڕەنسی ریال مەدرید داواکراوە و دەگوترێت کە وەک شوێن گرەوەی مارسێلۆ دەگوازرێتەوە یانەکەی پایتەخت

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close