بەژمارە: نەبوونی نێیمار مێسی هێناوەتە لوتکەی کۆپا ئەمێریکا2019

ئەگەر نێیمار بەشداری کۆپا ئەمێریکای بکردبا، دەبووە گرانبەهاترین یاریزانی ئەم پاڵەوانەتیە

وابریارە رۆژی هەینی لە وڵاتی بەرازیل کۆپا ئەمێریکا2019 دەست پێبکات، پێش دەسپێکی هەر پاڵەوانەتیەکیش رۆژنامە و پێگەی دیارەکانی جیهان سەرنج دەخەنە سەر پێکهاتەی هەڵبژاردەکانی بەژداربوو، بۆ ئەوەی بزانن گرانبەهاترین هەڵبژاردە کامەیە و زۆرترین ئەستێرەی لە خۆت کۆکردووەتەوە.

هەڵبژاردەی بەرازیلی میواندار جگە لەوەی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بەدەست هێنانی ئەم پاڵەوانەتیە، گرانبەهاترین هەڵبژاردەشە لەم پاڵەوانتیە، بەجۆرێک نرخی سەرجەم یاریزانی هەڵبژاردەی سامبا دەگاتە 956.6 مليۆن یۆرۆ، هەڵبژاردی بۆلیڤیاش لە کۆتا پلە دێت بە 8.35 مليۆن یۆرۆ.

بەشداری نەکردنی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای هێرشبەری سامبا، جگەلەوەی گورزێکی کوشندەبوو بەر پێکهاتەی ئەو هەڵبژاردەیە کەوت، کاریگەری گەورەشی کردە سەر ئەم ژمارانانەی سامبا، چونکە نرخی نیمۆ بە 180 مليۆن يۆرۆ خەملێندرابوو و گرانبەهاترین یاریزان بوو لەم پاڵەوانەتیە، بەڵام بەشداری نەکردنی ئەو یاریزانە، لیۆ مێسی بە 160ملیۆن یۆرۆ هێناوەتە ریزبەندی یەکەمی گرانبەهاترین یاریزانانی کۆپا ئەمێریکا2019.

دوای لە دەستدانی نێیمار نرخی 5گرانبەهاترین یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل بەم شێوەیە، کە ئەم یاریزانانە ناویان لە 10 گرانبەهاترین یاریزانانی کۆپا ئەمێریکا2019 دەبینرێت، فلیپ کۆتینهۆی یاریزانی بارسێلۆنا بە 100 ملیۆن یۆرۆ یەکەمی گرتووە، دوای ئەویش رۆبێرتۆ فێرمینهۆ دێت بە 80 مليۆن يۆرۆ، گابرایل خیسۆس 70 ملیۆن یۆرۆ و کارلۆس کاسمێرۆ 70ملیۆن یۆرۆ، پێنجەم یاریزانیش ئەلیسۆن بیکێری گۆڵپارێزە بە 65 ملیۆن یۆرۆ.

ئەوەی بووەتە جێگای سەرنج لەم ریزبەندیە، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ڤەنزوێلا، پیرۆ و ئیکوادۆر، ژاپۆن و قەتەر، بۆلیڤیا نرخی یەک یاریزانیان ناگاتە 60ملیۆن یۆرۆ، بەڵکو باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتانە هەر نزیکی ئەم نرخە نابێتەوە.

ریزبەندی گرانبەهاترین هەڵبژاردەکانی بەشدار لە کۆپا ئەمێریکا2019:

1- بەرازیل (956.5 ملیۆن یۆرۆ ).

2- ئارجێنتینا (667.7 ملیۆن یۆرۆ).

3- ئۆرگوای (467.5 ملیۆن یۆرۆ).

4- کۆڵۆمبیا (323.1 ملیۆن یۆرۆ).

5- چیلی (136.4 ملیۆن یۆرۆ).

6- پاراگوای (76.5 ملیۆن یۆرۆ).

7- ڤەنزوێلا (57.1 ملیۆن یۆرۆ).

8- ژاپۆن (52.5 ملیۆن یۆرۆ).

9- پیرۆ (46 ملیۆن یۆرۆ).

10- ئیکوادۆر (45.2 ملیۆن یۆرۆ).

11- قەتەر (17.1 ملیۆن یۆرۆ).

12- بۆلیڤیا (8.3 ملیۆن یۆرۆ).

نرخی گرانبەهاترین یاریزانانی بەشدار لە کۆپا ئەمێریکا2019:

1- لیۆ مێسی (ئارجێنتینا) 160 ملیۆن یۆرۆ.

2- فلیپ کۆتینهۆ (بەرازیل) 100 ملیۆن یۆرۆ.

3- پاولۆ دیبالا (ئارجێنتینا) 100 ملیۆن یۆرۆ.

4- رۆبێرتۆ فێرمینهۆ (بەرازیل) 80 ملیۆن یۆرۆ.

5- سێرجیۆ ئەگوێرۆ (ئارجێنتینا) 75 ملیۆن یۆرۆ.

6- گابرایل خیسۆس (بەرازیل) 70 ملیۆن یۆرۆ.

7- کارلۆس کاسمێرۆ (بەرازیل) 70 ملیۆن یۆرۆ.

8- خوسیە خیمێنێز (ئۆرگوای) 70 ملیۆن یۆرۆ.

9- ئەلیسۆن بیکێر (بەرازیل) 65 ملیۆن یۆرۆ.

10- خامێس رۆدریگز (کۆلۆمبیا) 65 ملیۆن یۆرۆ.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close