زێدان لە بڕیارێکدا قسەی خۆی بەسەر پێرێز سەرخست

 

ڕیال مەدرید لەگەڵ میرکاتۆی ئەم هاوینە بە گرێبەستەکان سەرقاڵە، ئەوە خاڵی ناکۆکی سەرەکییە نێوان خواستەکانی زێدانی ڕاهێنەر و فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کە هەندێک لە بژاردەکانی زێدانی بەلاوە گونجاو نیە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە شەڕێکی گەورە و ڕکابەڕێتیەکی سەخت لە نێوان زێدان و پێرێز بۆ بەرژەوەندی زێدان بەکۆتا هاتوە، شەڕەکەش لەسەر پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر یۆنایتدە، بەپێی هەواڵەکە زێدان سوورە لەسەر ئەوەی پۆگبا درێسی ریال مەدرید بپۆشێت، لەکاتێکدا پێرێز کریستیان ئاریکسنی دانیمارکی دەوێت، ئەویش بەهۆی کەمی تێچوون و ئاسانی دەستکەوتنی ئەو یاریزانەیە کە ڕایگەیاندوە یانەکەی جێ دەهێڵێت، ڕۆژنامەکە ئاماژە دەکات کە زێدان لەو بابەتە قسەی خۆی بەسەر پێرێز سەرخستوە بەڵام لێرەدا ڕووبەڕووی کەللە ڕەقی یانەی مانچێستەر یۆنایتد دەبێتەوە، کە بەم دواییە ڕایانگەیاندوە کە پۆگبا نافرۆشن.

لەدرێژەی هەواڵەکە هاتوە کە ڕیال مەدرید بەهۆی چاودێری فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر یاساکانی یاری بە پارەی خاوێن، نایەوێت نرخێکی گەورە بۆ پۆگبا دابنێت، هەروەها یانەی شاهانە بۆ بەردەوام بوون لە گرێبەستەکانی پێویستی بەوە هەیە چەند یاریزانێکی بفرۆشێت تا لەگەڵ یاساکانی یوفا کێشەی بۆ پەیدا نەبێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close