ویلانسکی ئاشکرای کرد کە دوو ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول پەیوەندییان پێوەکردوە

 

 

تا ئێستاش کینسی ویلانسی، ئەو ئافرەتە ڕووسییەی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەجلی نیمچە ڕووتەوە خۆی کرد بە نێو یاریگا و یارییەکەی وەستاند لە میدیاکان هەرا دەنێتەوە، لە تازەترین لێدوانی ئەو ئافرەتەش باسی دوو یاریزانی لیڤەرپوول دەکات.

ویلانسکی کچە نمایشکاری جلوبەرگی ڕووسی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (زا سەن)ی بەریتانی ئاشکرای کردوە کە دوو لە یاریزانانی لیڤەرپوول دوای یارییەکە داوایان لێکردوە کە پەیوەنییان لەگەڵی بەهێز بێت و زیاتر لێی نزیک ببنەوە، بێ ئەوەی ناوی دوو یاریزانەکە ئاشکرا بکات، ویلانسکی دەڵێت” هەردوو یاریزانەکە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بە نامە پەیوەندییان پێوە کردووم، یەکەمیان ئیمۆجی دڵ و خۆشەویستی بۆ دەناردم ئەوەی دیکەشیان بۆ نووسبووم کە کاتێک بەو جلانە هاتیە نێو یاریگا تا چوویتە دەرەوە هەر چاوەکانم لەسەر تۆ بووە”.

دواتر دەڵێت “من هیچ وەڵامێکی ئەو دوو یاریزانەم نەداوەتەوە و فەرامۆشم کردوون، هیچیش بەلامەوە گرنگ نین، چونکە من هاوسەرم هەیە و زۆریشم خۆش دەوێت”.

ئاشکرایە کە کینسی ویلانسکی دوای ئەو ڕووداوە ژمارەی فۆلۆوەکانی لە ئینێستاگرام لە ڕۆژێکدا 2 ملیۆن زیادی کرد، بەڵام دواتر پەیجەکەی لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو هاککرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close