نێیمار بڕیاری جێهێشتنی پاریس سان جێرمان ڕادەگەیەنێت

 

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد کە (نێیمار جۆنیۆر)ی ئەستیرەی ئێستای پاریس سان جێرمان و پێشووی بارسێلۆنا بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی بە کارگێڕی یانە پاریسییەکە گوتوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی بە ناونیشانێکی دیار نووسیویەتی “تەڵاق نێوان نێیمار و پاریس ڕوودەدات”، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ میرکاتۆی ئەم هاوینە جارێکی دیکە نێیمار بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بە کارگێڕی پاریس سان جێرمانی ڕاگەیاندوە کە نایەوێت چیتر بەردەوام بێت، بەهۆی ئەو کۆمەلە کێشەیەی دوای رۆیشتنی لە بارسێلۆنا و ئەم دواییە ڕووبەڕووی بوەتەوە.

لەکۆتایی هەواڵەکە هاتوە کە یانەی بارسێلۆنا چاوەڕێی ئاماژەیەکی یانەی پاریس دەکات بۆ ئەوەی بە فەرمی گفتوگۆ سەبارەت بە گەڕاندنەوەی نێیمار جارێکی دیکە بۆ یاریگای (کامب نو) ئەنجام بدات، بە تایبەتی دوای خۆشحاڵی زۆربەی یاریزانان بە گەڕانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە کە ساڵی 2017 بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ ڕیزەکانی یانەکەی جێهێشت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close