مباپی سەبارەت بە رۆیشتنی بۆ ریال مەدرید بە یەک ڕستە وەڵام دەداتەوە

 

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ئەندۆرا، کیلیان مباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بە یەک ڕستە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە کاتێک پرسیارییان لەسەر ڕۆیشتنی بۆ ریال مەدرید کرد.

مباپێ کە دوێنێ گۆڵی ژمارە 100ی خۆ لەگەڵ یانەو هەڵبژاردەکان تۆمار کرد دوای یاری ئەندۆرا ڕۆژنامەنووسان لێیان پرسی کە ئایا لەمیرکاتۆی ئەم هاوینە پەیوەندی بەریال مەدریدەوە دەکات، ڕۆژنامەی ماڕکا بڵاویکردوەتەوە کە مباپێ بە پرسیارەکە بێزار بووە و گوتوویەتی “هەموو جارێک ئەو پرسیارەم لێ دەکەن، من پێم وایە ئێستا کاتی ئەو پرسیارە نییە”، لێرەش بە پێی پێشبینی پسپۆرانی تۆپی پێ مباپی لە وەڵامەکەیدا هیچ شتێک ڕەت ناکاتەوە و دەرگا بە واڵایی بەجێ دەهێڵێت، لە هەمان کاتیشدا مانەوەی لە پاریس دووپات ناکاتەوە.

جێی سەرنجە ڕۆژنامەی (فرانس فوتبۆڵ)ی فەرەنسی لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی کردبوو کە ریال مەدرید بەنیازە گرێبەستێک بە بەهای 280 ملیۆن یۆرۆ بۆ گوساتنەوەی مباپی پێشکەش بە یانەی پاریس یان جێرمان بکات، ئەوەش گەر ڕووبدات کوڕە 20 ساڵانەکە دەکاتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close