ڕیال مەدرید ناوەڕاستکارێکی خولی فەرنسی دەکاتە ئامانج

لەئەگەری نەهاتنی پۆگبا ئەو یاریزانە پلانی تازەی مەدریدە

 

لە ئەگەری شکست خواردنی هاتنی پۆل پۆگبا یان کریستیان ئاریسکسن بۆ یانەی ریال مەدرید لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، یانەی شاهانە پلانێکی تازەی داڕشتوە و یاریزانێکی لیۆنی فەرنسی وەک بژاردەی سێیەم دیاری کردوە.

ئێزگەی (کادینا کۆپێ)ی ئیسپانی ڕایگەیاند کە ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە (ندۆمبیلی)ناوەڕاستکاری لیۆنی فەرنسی بۆ ئەوەی ڕیزەکانی پێ تۆکمە بکات، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ پۆگبا یان ئاریکسن-ی ئەستێرەی تۆتنهام، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە هاتنی پۆگبا بەهۆی گۆڕانی هەڵوێستی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان تەگەرەی تێ کەوتوە، لە کاتێکدا تا ئێستا ریال مەدرید هیچ جووڵەیەکی بەرەو هێنانی کریستیان ئاریکسن نەکردوە.

جێی ئاماژەیە، ریال مەدرید بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو گرێبەستی فەرمی لەگەڵ فیلاند میندی بەرگریکاری چەپی لیۆنی فەرنسی ڕابگەیەنێت، هەروەها بڕیارە ئەمرۆ لۆکا یۆڤیچ-ی هێرشبەری سڕبی پێشکەش بە میدیاکان بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close