مباپێ بۆ مانه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان سێ مه‌رجی داناوه
كێلیان مباپێ ته‌مه‌ن 20 ساڵان یاریزانی فڕه‌نسی، به‌ڵام چه‌ندین نازناوی له‌گه‌ڵ یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بردۆته‌وه، له‌وانه‌ش بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2018، ئه‌و له ئێستادا نرخی گواستنه‌وه‌شی به‌رزبۆته‌وه، رۆژنامه‌كانیش باس له‌و ده‌كه‌ن ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی یال مه‌درید ده‌كات، ئێستا بۆ مانه‌وه‌ی سێ مه‌رجی بۆ مانه‌وه‌ی دانه‌وه.
له رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمز و پێگه‌ی ریكۆرد ده‌ی هاتووه، كه مباپێ بۆ مانه‌وه‌ی له پاریس شه‌رتی دانه‌وه ئه‌وانیش بریتین له گرینگی‌دان به‌و لاوه ئه‌سمه‌ره هاوشێوه‌ی نێیمار له ناو یاریگادا.
دووه‌م، داوای كردووه هێرشبه‌ری ژماره 9 بێت واتا وه‌ك هێرشبه‌ر ی راسته‌قینه له یارییه‌كان ده‌ركه‌وێت، مباپێ ده‌یه‌وێت ئه‌و یگه‌یه له نێیمار و كاڤانی بسه‌نێت و خۆی له‌وێ یاریی بكات، بۆ ئه‌وه‌ش داوای كردووه تیپه‌كه‌ی به پلانی 4-4-2، یاریی بكات.
سێیه‌م، مباپێ ده‌یه‌وێت له لێدانه سزاكان و ئه‌و فاولانه‌ی نزیك ناوچه‌ی سزا بۆ تیپه‌كه‌ی ده‌گیرێت بێبه‌شی نه‌كه‌ن به‌ڵكو به‌وی بده‌ن و جێبه‌جێی بكات، چونكه ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه بێبه‌شیان نه‌كردایه له‌و لێدانانه ئه‌وا پێڵاوی زێڕنی ده‌برده‌وه.
مباپێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له 56 یاریی 46 گۆڵی كردووه خولی فڕه‌نسیشی بردۆته‌وه.