هازارد باسی بەراورد کردنی خۆی بە مێسی دەکات

هازارد: "تاکە یاریزان کە باشترینی مێژوو بێت، ئەوەی لیۆ مێسیە"

ئیدین هازاردی بەلجیکی و یاریزانی نوێی ریال مەدریدی ئیسپانی، کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆری 2020دەکات، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەکەی دەربارە بەراوردی خۆی لەگەڵ لیۆ مێسی، پرسیاری لێکرا و رەتی کردەوە باسی بەراوردی خۆی لەگەڵ مێسی بکات.

هازارد لە وەڵامی ئەم پرسیارە گوتی: ” ئەمە ئەستەمە، نازانم چۆن باسی بکەم، ئەگەر بەراستی وەڵامتان بدەمەوە، مێسی هەموو یارییەکە گۆڵ تۆمار دەکات و ئەسیستی دەکات، من نا، نە دەتوانم مێسی بە خۆم بەراورد بکەم، نە من بە مێسی بەراورد دەکرێم.

پێشتر هازارد لە سەرەتای وەرز لە چاوپێکەتنێکی لەگەڵ کەناڵی(HLN) بەلجیکی گوتبووی: “تاکە یاریزان کە باشترینی مێژوو بێت، ئەوەی لیۆ مێسیە” هەر وەها رەتی کردەوە کە بەراورد بکرێت لەگەڵ کریستیانۆ رۆنالدۆ.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close