هێرشبەرە تازەکەی ریال مەدرید گۆڵێک نایاب بۆ هەڵبژاردەی سڕبیا تۆماردەکات

 

لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ پاڵەوانێتی ئەوروپا دوێنێ شەو (لۆکا یۆڤیچ)ی هێرشبەری تازەی ریال مەدرید توانی گۆڵێکی نایاب بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمار بکات.

یۆڤیچ لەم یارییە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و سەلمانی کە دەتوانێت بە هەموو شێوەیەک گۆڵ تۆمار بکات و خاوەن لێدانی بەهێزە، وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە دیارە یۆڤیچ زۆر بە هێوری و لێدانێکی زۆر جوان بە پێی چەپ ئاڕاستەی گۆشەیەکی سەختی گۆڵی هەڵبژاردەی لیتوانیا دەکات و سێیەمین گۆڵ بۆ وڵاتەکەی تۆمار دەکات، کە تێیدا سڕبەکان بە ئاسانی توانیان یارییەکە 4-1 ببەنەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close