ڕادیۆی کەتەلۆنیا هەواڵێکی ناخۆش لەسەر داهاتووی دی لیخت بڵاو دەکاتەوە

 

لە کاتێکدا هەموو هەوادارنی بارسێلۆنا چاوەڕێی گواستنەوەی (دی لیخت)ی بەرگریکاری ئەیاکس دەکەن، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، ڕادیۆی کەتەلۆنیا هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە، (ویۆل دۆمەنیک) لە ڕادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردوەتەوە کە (مینو ڕایۆڵا)بریکاری کارەکانی دی لیخت، بە یاریزانە هۆڵەندییە لاوەکەی گوتوە کە پێویستە پڕۆژەی چوون بۆ بارسێلۆنا بۆ 4-5 ساڵی دیکە دوا بخات و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات، ڕایۆلا لەم ڕووەوە بە دی لیختی گوتوە کە لەگەڵ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا ناتوانی بە شێوەی سەرەکی یاری بکەی لەبەر ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە لە بەرگری پشتی بە چەند ناوێک بەستوە و ناتوانێت ئەوان لەسەر کورسی یەدەگ دابنێت، بۆیە پێی گوتوە کە باشتر وایە ڕۆیشتن بۆ بارسێلۆنا بۆ چەند ساڵێکی دیکە دوا بخات”.

ئاشکرایە کە (دی لیخت) ئارەزووی پەیوەندی کردنە بە یانەی بارسێلۆنا و بۆ ئەوەش ئامادەیە بە مووچەیەکی کەمتر ڕازی ببێت لەوەی یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچێستەر یۆنایتد و یۆڤێنتۆس پێی دەدەن، بەڵام ئەو کێشەیە ئەگەری هەیە ڕێڕەوی یاریزانەکە بگۆڕێت و بارسێلۆنا ڕەتبکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close