نێیمار بەهۆی کێشەکانی گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

کێشەکان بۆ نێیمار بەکۆمەڵ دێن و درێژەیان هەیە، ئەم جارە دوای سکاڵای ئەو ئافرەتەی نێیماری بە دەستدرێژی سێکسی تاوانبار کرد و دوای پێکان و دوورکەوتنەوە لە کۆپا ئەمەریکا ئەستێرە بەڕازیلییەکە ڕووبەڕووی کێشەیەکی دیکە دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی(ماڕکا) ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە دوای ئەو کێشانە ناوی نێیمار جۆنیۆر وەک ناوێکی گرنگ و گەورە لە بواری ڕیکلام بە تەواوی پاشەکرشەی کردوە و گەورەترین ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ نێیمار هەیە دەیانەوێت کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن، لە کاتێکدا کۆمپانیای (ماستەر کارد) بڕیاری داوە ناوی نێیمار لە هەڵمەتەکانی ڕیکلامی کۆمپانیاکە دوور بخاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە بەهۆی ئەو کێشانەو کەمی یاریکردنی یاریزانەکە کە لە نیوەی یارییەکانی پاریس سان جێرمان دابڕاوە، نرخی یاریزانەکە لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوو تا ئێستا لە نێوان 60 تا 90 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرسەی یاریزانان دابەزیوە، ئەوەش بەڵگەیەکە لەسەر داڕمانی یاریزانەکە لە ڕووی دەروونی و لەڕووی جەستەییەوە، هەروەها دوووبارە بوونەوەی پێکانەکانیش ڕۆڵی گەورەی لەم ڕووە دوە دەبێت.

ئاشکرایە کە نێیمار دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا، لەم ڕوانەگەیەش ئەستێرەکانی بارسا پشتگیری لەم بابەتە دەکەن، لە کاتێکدا کارگێڕی یانەکە داوا دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە نێیمار لە نیوەی مووچەکەی خۆی کەم بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close