چارەنووسی گریزمان لە نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ئاشکرابوو

پاریس سانجێرمان رکابەری گواستنەوەی گریزمان ناکات

پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە لالیگای ئیسپانیا، ئەنتوان گریزمان فڕەنسی و ئەستێرەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، بەفەرمی رایگەیاند لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید جێدەهێڵیت، زۆر بەی سەرچاوەکانیش باسیان لەوە دەکرد کە ئەو یاریزانە پەیویوەندی بە بارسێلۆنا دەکات، دواتر ناوی ئەو یاریزانە بە پاریس سانجێرمانیش بەسترایەوە.

رۆژنامەی “لۆ پاریزیان”ی فڕەنسی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، چارەنووسی گریزمان لە نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ئاشکرا بوو، چونکە یانە فڕەنسیەکە رکابەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە فڕەسنیە ناکات، ئەمەش چوونی گریزمان بۆ بارسا ئاشکرا دەکات.

گریزمان تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ئاتڵێتیکۆ مەدرید ماوە و تەواو نەبووە، هەر یانەیەکیش بیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی، پێویستە 120ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی شکاندی گرێبەستی ئەو یاریزانە بە ئاتڵێتیکۆ مەدرید بدات.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close