کریستیانۆ داوای لە رامۆس کردووە پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس بکات؟ رامۆس هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

رامۆس: "کریستیانۆ داوای لێنەکردووم پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس بکەم"

ماوەیەک لەمەوبەر رۆژنامەکانی ئەوروپا و جیهان، باسیان لە هەواڵێک دەکرد کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە سێرجیۆ رامۆسی کاپتانی ریال مەدریدی گوتووە، پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بکات، رامۆس دەربارە ئەم هەواڵە هات دەنگو هەموو شتێکی لەم بارەیەوە ئاشکرا کرد.

سێرجی رامۆس بۆ کەناڵی “میدیا سێت”ی ئیتاڵی قسەی کردووە و گوتویەتی: “من پەیوەندیەکی زۆر باشم لەگەڵ کریستیانۆ هەیە، وەک ئەو پەیوەندیەی لە ریال مەدرید هەمان بوو، بەڵام رۆناڵدۆ داوای لێ نەکردووم پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس بکە”.

سێرجیۆ رامۆس دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوکرایەوە، کە دەیەوێت سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گوتی: ” نامەوێت ماڵئاوایی لە ریال مەدرید بکەم و دەمەوێت لێرە واز لە یاریی کردن بێنم”.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close