یاریزانێكی تۆپی پێ شه‌وی مردنی خۆی دیاریی كردووه‌

فێرناندۆ رێكسینی هۆڵه‌ندی یاریزانی پێشووی گلاسكۆرێنجه‌رزی ئوسكتله‌ندی و زێنت سان پترسبۆرگی رووسی، بڕیاری دا كۆتای به‌و ناخۆشیانه‌ی بهێنێت، كه‌به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ تووشی هاتووه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه‌.

رۆژنامه‌ی میرۆی بریتانی ئه‌و شه‌وه‌ی به‌ناوی ئێواره‌ی رێكسینه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ته‌مه‌نی 42 ساڵی دایه‌ و له‌ وه‌ته‌ی 2013وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گه‌مه‌ن، كه‌ شه‌له‌ل ده‌ماخی پێده‌ڵێن، جه‌سته‌ی له‌كار كه‌وتووه‌ و هیچ چاره‌سه‌رێكیشی نییه‌، بۆیه‌ رێكسین بڕیاری داوه‌ ئێواره‌ی 28 مانگ هه‌موویان ماڵئاوای كردنی ئه‌و له‌ ژیان ببینن.

به‌ پێی یاساكانی بریتانیا، له‌ ئه‌گه‌ری بوونی نه‌خۆشییه‌ك، كه‌ چاره‌سه‌ری نه‌بێت، رێگه‌ی پێده‌درێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ ئازار و ناخۆشییه‌كانی بڕیاری مردنی خۆی بدات، كه‌ به‌ مردنی به‌خشین ناوبراوه‌، ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌و مردنه‌ی له‌ هۆتێڵێك ده‌بێت نرخی بینی مردنه‌كه‌ی بۆ هه‌ركه‌سێك  70 دۆڵار ده‌بێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close