ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل هەواڵێکی خۆشی بەهاندەرانی سامبا ڕاگەیاند

 

دوای ئەوەی لە یارییە دۆستانەکەی دوێنێ شەوی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر هندۆراس یاریزان (ئارسەر میللو) بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سامبا هەواڵێکی دڵخۆشکەری لەم بارەیەوە بە هاندەران ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە تیتی ڕاهێنەری بەرازیل ئاشکرای کردوە کە قسەی لەگەڵ ئارسەر میلۆ و پزیشکانی هەڵبژاردەکە کردوە و بارودۆخی میللۆ زۆر باشە و پێکانەکە تەنها تەنها لێدانێک بووهیچ کێشەیەکی گەورەی بۆ یاریزانەکە دروست نەکردوە و پشکنینی دیکەشی بۆ دەکرێت تا بەتەواوی لە بارودۆخی دڵنیا ببینەوە.

ئاشکرایە کە میللو لە یاری بەرانبەر هندۆراس دوای ئەوەی تووشی پێکان هات بە گریانەوە یاریگای جێهێشت و ترس و دڵە ڕاوکێی خستە نێو دڵی هاندەرانی سامبا بەتایبەتی دوای ئەوەی نێیماریش بەهۆی پێکان لە پاڵەوانێتییەکە دوور کەوتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close