ئەنچیلۆتی داوای ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید دەکات

 

بەگوێرەی ماڵپەڕێکی ئیتالی ناسراو کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی داوای لە سەرۆکی یانەکەی کردوە گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بکەن.

ماڵپەڕی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە ئەنچیلۆتی زۆر بە تواناکانی (خامیس ڕۆدریگێز)ی هێرشبەری کۆلۆمبی یانەی ریال مەدرید سەرسامە و داوای لە سەرۆکی یانەی ناپۆلی کردوە بۆ ئەو هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکرێت، ئەویش ڕەزامەندی پیشانداوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەنچیلۆتی کاتێک ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بوو مەشقی بە یاریزانە کۆڵەمبییەکە کردوە بەر لەوەی ئەویش بۆ بایەڕن میونشین بە شێوەی خواستن بڕوات، ئێستاش دەیەوێت جارێکی دیکە بۆ ڕیزەکانی ناپۆلی بگوازێتەوە.

لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە گواستنەوەی ڕۆدریگێز ڕەنگە بری 40-50 ملیۆن یۆرۆی پێویست بێت، ئەوە جگە لە بری 5-6 ملیۆن یۆرۆش کە دەبێت وەک مووچەی سالانەی بە یاریزانەکە بدرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close