بارسێلۆنا بژاردن لە نێوان دوو هێرشبەردەکات

 

دوا بەدوای ڕەتکردنەوەی گریزمان لە لایەن ئەستێرەکانی بارسێلۆنا ودەنگۆی ڕۆیشتنی یاریزانەکە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان، یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری داوە بژاردن لە نێوان دوور هێرشبەر بکات.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە دوای سەختی هاتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا یانەکە بڕیاری داوە بژاردن نێوان هەر یەکە لە ڕۆدریگۆ مۆرینیۆی هێرشبەری ڤالەنسیا بکات کە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی 150 یۆرۆیە لەگەڵ  نێیمار جۆنیۆر بکات کە ماوەیەکە ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا بە ڕاشکاوانە باس کردوە و لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی یانەکەش و لە لایەن مێسیش پشتگیری زۆر لە گەڕانەوەی یاریزانەکە دەکرێت، کە لە یانەی پاریس هەست بە بێزار بوون دەکات.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بەر لە دەستپێکی وەرزی تازە هێرشبەرێکی ئاست بەرز بۆ شوێنگرتنەوە و هاوکاری کردنی مێسی و سوارێز بهێنێت، دوای ئەوەی هەر یەکە لە دیمبلی و کۆتینیۆ نەیانتوانی ئاستی پێویست پێشکەش بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close