پۆگبا گرێبەستی داهاتووی ڕیال مەدرید دەبێت

 

لە تازەترین هەواڵ سەبارەت بە گرێبەستەکانی یانەی ریال مەدرید، پۆل پۆگبا، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بە ئەنجامدانی چەند کارئاسانییەک هەنگاوێکی دیکە لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەو چەند پەیجێکی مەدریدی ئاماژەیان کردوە کە پۆگبا ڕەزامەندی نواندوە بۆ ئەوەی مووچەی ساڵانەی کەمتر بکاتەوە و لە کەمێک لە داهاتەکانی مافەکانی وێنەی خۆشی کەمتر بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی بەریال مەدرید بکات، بەگوێرەی هەواڵەکان ریال مەدرید لەگەڵ پۆگبا ڕێکەوتوە و تەنها لەسەر ڕەزامەندی مانچیستەر یۆنایتد ماوە، تا لەسەر بەهای گرێبەستەکە بگەنە ڕێکەوتن، لە هەمان کاتدا یانەی ریال مەدرید هەوڵ دەدات گاریس بەیل بخاتە نێو ئەو مامەڵەیە تا کەمێک لە تێچوونی هاتنی پۆگبا کەمتر بکاتەوە.

ئاشکرایە کە پۆگبا پێشتر بە یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ڕاگەیاندوە کە دەیەوێت یانەکە جێ بهێڵێت، یانەی ریال مەدریدیش نزیکترین وێستگە دەبێت بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە کە پێشتر هیوای خواستبوو کە لەژێر سەرپەرشتی زێدان مەشقەکانی ئەنجام بدات و لەگەڵ تیپەکیە یاری بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close