گریزمان چاوی بە ناسڕ خلێفی دەکەوێت

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی گریزمان ئەستێرەی ئاتەلەتیکۆ مەدرید وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری کردوە و لەگەڵ ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان ڕێکەوتوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە گریزمان چاوی بە ناسڕ خلێفی کەوتوە و هەردوولا رێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە میرکاتۆی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە گەورەکەی پاریسەوە بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە گریزمان دوای ئەوەی لە بارسێلۆنا بێ هیوا بووە، چاوەڕێ دەکرێ لە پاریس سان جێرمان شوێنی کاڤانی بگرێتەوە، کە بڕیارە لەو هاوینە بڕوات و تاقیکردنەوەیەکی دیکە ئەنجام بدات.

ئاشکرایە کە گریزمان بەهۆی ڕەتکردنەوەی لە لایەن مێسی و کۆمەڵێک لە ئەستێرە گەورەکانی بارسێلۆنا رێڕەوی خۆی گۆڕیوە و لە تازەترین لێدوانیشدا ڕاشکاوەنە ئاماژەی کردبوو کە ئەو خۆی دەزانێت بۆ وەرزی داهاتوو لە کام یانە یاری دەکات و لە کاتی گونجاو باسی دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close