گاریس بەیل ڕکابەری زێدان دەکات

 

وا دیارە (گاریس بەیل) ی هێرشبەری یانەی ریال مەدرید دژایەتی خواستەکانی زێدانی ڕاهێنەری یانەکە دەکات و پێچەوانەی بڕیارەکانی هەڵسو کەوت دەکات و گوێ بە هیچ شتێک نادات.

ڕۆژنامەی AS ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە گاریس بەیل سەبارەت بە ڕۆیشتنی لە رایل مەدرید و دۆزینەوەی یانەیەکی دیکە بە کارگێری مێرەنگی ڕاگەیاندوە کە نایەوێت بەهیچ شێوەیەک بڕوات و ئەو لە یاریگای بێرنابیۆ دەمێنێتەوە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش هەر لە ریال مەدرید یاری بکات، ئەوەش پێچەوانەی بڕیاری زێدانە کە بە ئەستێرە وێلزییەکەی ڕاگەیاندبوو کە ئەو لە نێو پلانەکانیدا هیچ شوێنێکی نییە، بۆیە باشترە بۆ خۆی یانەیەکی دیکە بدۆزێتەوە.

ئاشکرایە کە گاریس بەیل بری 11 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەردەگرێت لە ریال مەدرید ئەوەش دوای ڕامۆس بەرزترین مووچەیە لە یانەکە، هەر ئەو مووچە زۆرەش بووەتە بەربەست بۆ ئەوەی یانەکانی دیکەی ئەوروپا داوای یاریزانە وێلزییەکە بکەن، کە ئاستی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close