ته‌واو، ئه‌م هه‌فته‌یه راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس یه‌كلا ده‌بێته‌وه
ده‌بێته راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس
ئه‌م هه‌فته‌یه ماوریزیۆ ساری واز له راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی ده‌هێنێت و ده‌بێته راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس.
كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه، یانه‌ی چێڵسی رازی بووینه ساری یانه‌كه‌یان به‌جێبهێڵێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه ببێته راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس.
ساڵێكه ساری راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی ده‌كات و ساڵێكیشی له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره ئیتاڵییه حه‌ز ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا و ببێته راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس، كه له‌م هاوینه ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری دوای پێنج ساڵ وازی له راهێنه‌رایه‌تی یۆڤی هێنا.
BREAKING: Maurizio Sarri will be allowed to leave Chelsea next week to join Juventus, according to Sky sources.
— Sky Sports News (@SkySportsNews) June 7, 2019