یوێفا گۆڕانكاریی گه‌وره‌ له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چامپیۆنزلیگ ده‌كات

ریال مه‌درید و بارسێلۆنا پشتگیریی ده‌كه‌ن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ بكات، ریال مه‌درید و بارسێلۆنای ئیسپانیش پشتگیریی ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، یوێفا ده‌یه‌وێت له‌ ساڵی 2024 شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چامپیۆنزلیگ بگۆڕێت، وه‌كو ئێستا به‌ به‌شداریی 32 یانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام یانه‌كان دابه‌شی چوار كۆمه‌ڵه‌ بكرێن، واته‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ هه‌شت یانه‌ پێكبێت، له‌كاتێكدا ئێستا له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك چوار یانه‌ یاریی ده‌كه‌ن و یانه‌كان دابه‌شی هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ كراون.

به‌گوێره‌ی سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی یوێفا، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك چوار یانه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناخی 16 و پله‌ی هه‌شته‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش بۆ وه‌رزی دواتر ده‌گاته‌ یۆرۆپالیگ و یانه‌كانی پله‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌میش له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیاریی بكه‌ن كامیان بگه‌ڕێته‌وه‌ یۆرۆپالیگ.

مانگی ئابی داهاتوو له‌ مۆناكۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م پێشنیارانه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی یانه‌ ئیسپانی و ئینگلیزییه‌كان دژایه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ده‌كه‌ن، ته‌نیا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا پشتگیریی ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌گوێره‌ی سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له‌جیاتی 6 یاری، 14 یاریی ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌ش داهاتی یانه‌كان له‌ مافی په‌خشكردنی یارییه‌كان زیاتر ده‌بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close