فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی میسر بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە محەمەد سەلاح دەردەکات

 

بەهۆی هەراسان کردنی محەمەد سەلاح لە لایەن هاندەران هەندێک ڕۆژنامەنووسان فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی میسری بڕیاری دا پاسەوانی تایبەت بە محەمەد سەلاح بگرێت کاتێک جامی ئەفریقیا لە میسر بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی (المصري اليوم) خافییر ئاگییری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسر جگە لە سەلاح داوای کردوە، سەردانکردنی هاندەران بۆ شوێنی مەشقەکانی هەڵبژاردەی میسر و هۆتێلی تیپەکە دیداری یاریزانانی هەڵبژاردە قەدەغە بکرێت، لە هەمان کاتدا چەند پاسەوانێکی تایبەت بۆ سەلاح دابین کراون بۆ ئەوەی لە کاتی بەشداری کردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر جارێکی دیکە ڕووبەڕووی بێزارکردن نەبێتەوە.

ئاشکرایە کە سەلاح چەند ڕۆژێک لەمەو بەر زۆر تووڕە بوو کاتێک بەهۆی کۆبوونەوەیەکی گەورەی هاندەران و هەندێک لە ڕۆژنامەنووسان لەبەردەم ماڵەکەی لە گوندی نەجریج نەیتوانی نوێژی جەژن بکات، لەسەر ئەوەش سەلاح لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو کارەی بە نا پڕۆفشنالانە وهەڵە وەسف کردبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close