ڕیال مەدرید گرێبەست پێشکەش مێسی ژاپۆن دەکات

لە میانەی هەوڵەکانی یانەی ریال مەدرید بۆ تۆکمەکردنی ڕیزەکانی یانەکە بە یاریزانی لای بەهرەمەند، یانە مەدریدییەکە گرێبەستێکی پێشکەش بە مێسی ژاپۆن کردوە.

ڕۆژنامەی (AS)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی ریال مەدرید گرێبەستی پێشکەش بە (کۆبۆ) کردوە کە بە مێسی ژاپۆن بەناوبانگەو تەمەنی 18ساڵ دەبێت و پێشتر لە قوتابخانەی لاماسیای بارسێلۆنا بووە و لەوێ بەهۆی سزاکانی فیفا بۆ وڵاتەکەی گەڕاوەتەوە، بە گوێرەی هەواڵەکە (کۆبۆ) جگە لە ریال مەدرید هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا دەیانەوێت یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە.

ئاشکرایە کە یانەی ریال مەدرید و پێرێزی سەرۆکی یانەکە بۆ بنیات نانەوەی ڕیال مەدرید پەنایان بردوەتە بەر کڕینی چەندین یاریزانی لاو بۆ تیپێکی تۆکمە بۆ 10 ساڵی داهاتوو دروست بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close