شۆۆۆۆۆك، مباپێ گۆمه‌كه‌ی شله‌قاند و یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ چوونی بۆ ریال مه‌درید هاویشت

باوكی مباپێ و فلۆرێنتینۆ پێرێز كۆبوونه‌ته‌وه‌

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، كیلیان مباپێ یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ چوونی بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید هاویشتووه‌ و به‌م هه‌نگاوه‌شی گۆمه‌كه‌ی شله‌قاندووه‌.

به‌رنامه‌ی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، دوای كۆبوونه‌وه‌ی باوكی مباپێ و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، مباپێ ده‌ستی به‌ فشاره‌كانی كردووه‌ بۆ سه‌ر به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان بۆ ئه‌وه‌ی رێگای پێبده‌ن یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت.

خۆسێ لویس سانچێزی رۆژنامه‌نوسی ئیسپانی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ئاشكرایكرد، مباپێ داوای له‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ رێگای بده‌ن بڕوات، چونكه‌ مباپێ پێیوایه‌ ده‌توانێت له‌ ریال مه‌درید له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی زیدان زیاتر گه‌شه‌ بكات و خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به‌ده‌ست بهێنێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close