فەرمی: ریال مەدرید هێرشبەر لۆکا یۆڤیچی گواستەوە ریزەکانی

کەمێک پێش ئێستا یانەی ریال مەدرید و ئینتراخ فرانکفۆرتی هەواڵی گواستنەوەی یاریزانی سربی لۆکا یۆڤیچ بۆ ریال مەدرید بڵاو کردەوە

ریال مەدرید ئاماژەی بەوە کردووە، کەوا رێککەوتوون بە گرێبەستی 60 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی سربی یانە فرانکفۆرت بگوازنەوە یانەکە، بە گرێبەستێکی 6 ساڵی تا ساڵی 2025

ریال مەدرید سەرەتای وەرز هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەدا بەڵام دواتر وا بڵاو کرایەوە پاشەکشەی کردووە، بەڵام دواتر گفتوگوی ئەم دوو یانە بەردەوام بوو تا لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ مەدرید رێککەوتن

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close