تازەترین زانیاری لەسەر گرێبەستی هازارد و ڕیال مەدرید بڵاوکرایەوە

 

لەگەڵ دەستپێکی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان یانەی ریال مەدرید جموجۆڵەکانی دەستپێکردوە و بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی AS ی مەدریدیش یاریزانە بەلجیکییەکە لەسەر هەموو شتە تایبەتەکان بە خۆی لەگەڵ ریال مەدرید ڕێک کەوتوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامە ئیسپانییەکە کە لە یانەی ریال مەدرید زۆر نزیکە ئاماژەی کردوە کە گفتوگۆکانی هازارد و ریال مەدرید لەسەر مووچە و تایبەتمەندییەکانی یاریزانەکە کۆتایی هاتوە و هەموو شتێک بڕاوەتەوە، ئەوەی ئیستا ماوەتەوە بەهای گرێبەستەکەیە کە تێیدا یانەی چێلسی داوای 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە کاتێکدا ریال مەدرید نایەوێت زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی هازارد بدات، کە ئەمە دوایین ساڵی گرێبەستەکەیەتی و بۆ هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەخۆڕایی بڕوات و پەیوەندی بە هەر یانەیەکی دیکە بکات.

هازارد کە تەمەنی 28 ساڵە یەکێکە لە ئامانجەکانی زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید کە دەیەوێت لەم هاوینەدا کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە بکات، تا بتوانێت یانەی شاهانە جارێکی دیکە بەهێز بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close