لیڤەرپوول سوپڕایزێکی خۆشی بۆ کلۆپ ئامادەکردوە

 

دوا بەدوای بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول، دەستەی کاگێڕی ڕێدز بڕیاری داوە سوپڕایزێکی خۆش بۆ یۆرگین کلۆپ ئامادە بکات.

ڕۆژنامەی (لیڤەرپوول ئیکۆ) بڵاویکردوەتەوە کە کارگێڕی یانەکە بە ڕاسپاردەی ئەو گروپەی خاوەندارێتی یانەی لیڤەرپوول دەکات، دەیەوێت گرێبەستی کلۆپ کە ساڵی 2022 کۆتایی دێت، بۆ وادەیەکی زیاتر بە مووچە و تایبەتمەندێتی باشتر بۆ چەند ساڵێکی دیکە تازە بکاتەوە، ئەویش وەک پاداشتێک بۆ ئەو ئەنجامە باشانەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەکە بەدەستی هێناون.

لەم بارەیەوە (تۆم ویرنەر) سەرۆکی یانەی لیڤەرپوول گوتی کە هەمووان کلۆپیان زۆر خۆش دەوێت بە یاریزانان و هاندەرانیشەوە، ئەو کەسێکی زۆر خۆشەویستە و ڕاهێنەرێکی بەتوانایە، یۆیە پێمان خۆشە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە.

ئاشکرایە کە گرێبەستی کلۆپ لەگەڵ لیڤەرپوول تا ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت و مووچەی ساڵانەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە 7 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close