کارێکی شێتانە هۆکاری مردنی یاریزانی پێشووی ڕیال مەدرید بووە

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە ئەو ڕووداوەی هاتوچۆ کە بەهۆیەوە (ئەنتۆنیۆ ڕییەس)ی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ئاڕسناڵ گیانی لەدەستدا، بەهۆی خێرایی شێتانەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی بووە.

ڕۆژنامەی ASی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە ڕێیەس لەگەڵ هاوڕێیەک و ئامۆزاکەی ئۆتۆمبیلەکەی بەخێرایی زیاتر لە 240 کلیۆمەتر لە سەعاتێکدا لێدەخوڕی کاتێک بەهۆی کونبوونی یەکێک لە تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە تەقینی تایەکە ئۆتۆمبێلەکە لە ڕێڕەوی خۆی هاتە دەرەوەو ڕووداوێکی ترسناکی لێ کەوتەوە کە تێیدا ڕێیەس لەگەڵ ئامۆزاکەی گیانی لەدەستدا و هاوڕێیەکەشی بەسەختی بریندار بوو.

ئەنتۆنیۆ ڕێیەس جگە لە ڕیال مەدرید و ئاڕسناڵ پێشتر لەگەڵ یانەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید و ئیسپانیۆل و بێنفیکای پورتوگالیش یاری کردبوو، هەروەها 21 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامدابوو، کە تێیدا 5 گۆڵیشی تۆمار کردبوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close