کلۆپ ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی گواردیۆلا ئاشکرا دەکات

دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ قسەیان کردوە

 

یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول ڕایگەیاند کە دوای بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردوە و یەکەمین کەس بووە پیرۆزبایی لێکردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە کلۆپ اشکرای کردوە کە دوای بردنەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر تۆتنهام (پیپ گواردیۆلا) یەکەمین کەس بوو کە بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لێکردووم، هەروەها گوتیشی لەگەڵ گواردیۆلا قسەمان کردو بەڵێنمان بەیەک داوە بۆ وەرزی داهاتوو وەک ئەم وەرزە لەسەر سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەهێزترین کێبڕکێ بکەین”، کڵۆپ گوتیشی یەکەمین نازناومان بەدەستهێنا چاومان لەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو کاری گەورەتر بکەین، من لە راستیدا زۆر دڵخۆشم.

ئاشکرایە کە یانەی لیڤەرپوول بەسەرپەرشتی یۆرگین کلۆپ توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ لیڤەرپوول بباتەوە، دوای ئەوەی یانەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لە تۆتنهامی بردەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close