نێیمار بە تۆمەتێکی ئابڕووبەر تاوانبار دەکرێت

 

دوای بەدوای گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ بەڕازیل بۆ بەشداری کردن لە خۆئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ کۆپا ئەمەریکا، یاریزانەکە لە پاریسەوە بە تۆمەتێکی ئابڕوبەر تاوانبار دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (سپۆرت) ی ئیسپانی ئافرەتێکی فەرەنسی نێیمار بەوە تاوانبار کردوە کە ڕێگەی ئینێستاگرام ناسیویەتی هەڵی خەلاتاندوە و لە یەکێک لە هۆتێلەکانی فەرەنسا بە زۆری دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر، لەم بارەیەوە ڕۆژنامە ئیسپانییەکە گوتەکانی باوکی نێیماریشی بڵاوکردوەتەوە کە تەنها هەواڵەکەی ڕەتکردوەتەوە، بێ ئەوەی هیچ قسەیەکی دیکە لەسەر بابەتەکە بکات، لە کۆتاییدا بڕیارە دەستەلاتدارنی فەرەنسی لێکۆڵینەوەی ورد لە سکاڵایەکەی ئافرەتە فەرنسییەکە بکەن.

جێی ئاماژە پێکردنە، نێیمار جۆنیۆر ماوەیەکە لە یانەی پاریس سان جێرمان لە بارودۆخێکی باش نییە و لەم چەند ڕۆژەش دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە باس لە هەوڵەکانی یاریزانەکە دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close