ڤیدیۆ: محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌مشه‌و له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ڕۆژوو بوو؟
سه‌ڵاح به گۆڵێك یانه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی یاریزانی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئه‌مشه‌و له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ڕۆژوو بوو، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه به‌ربانگی كرده‌وه.
له خوله‌كی 40 كاتێك یارییه‌كه بۆ چه‌ند ساتێك وه‌ستا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و مو‌سا سیسۆكۆ به‌ربانگیان كرده‌وه و رۆژووه‌كه‌یان به‌گوێره‌ی كاتی به‌ربانگی ئیسپانیا شكاند، كه كاتژمێر 09:00ی شه‌و به كاتی ئیسپانیا یارییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ڵاح له یارییه‌كه گۆڵێكی كرد و بووه یه‌كه‌م یاریزانی عه‌ره‌ب نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت.