مەدرید قازانجێکی خەیاڵی لەمیوانداری کردنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات

 

چەند کاتژمێرێک ماوە و یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان هەردوو یانیە لیڤەرپوول و تۆتنهام لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی شاری مەدرید بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەم یارییە مەدرید قازانجێکی دارایی زۆر گەورە بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (سکای) مەدرید تەنها لەو یارییە بری 133 ملیۆن یۆرۆ لەو شەوە قازانج دەکات،بەتایبەتی دوای گەیشتنی 70 هەزار هاندەری ئینگلیزی بۆ هاندانی لیڤەرپوول لەو یارییە کە نیوەیان بلیتی یارییەکەیان نییە، بەڵام بە مانەوەی ئەو ژمارە زۆرە هاندەرە هۆتێلەکان و ڕێستوڕانتەکان لەگەڵ هەزاران میوانی دیکە کە لە شوێنەکانی دیکە ڕوویان لە مەدرید کردوە، بەمەش تەنها قازانجی چێشتخانەو ڕێستورانتەکان لە 20 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕ دەبێت جگە لە هۆتێل و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و چەندین بازاڕو مۆڵەکانی ئەو شارە بەهۆی ئەو یارییە چەند ڕۆژێکی مێژوویی بەخۆیەوە دەبینیت.

بەگوێرەی هەواڵەکە نرخەکان لە مەدرید لەو چەند رۆژەدا سێ بەرانبەر نرخەکانی پێشتر بەرزبوونەتەوە، بەمەش هەلێکی زۆر بۆ چەندین کەرتی نێو شارەکە هەیە تا لە ڕووی دارایی سوود لە ئەنجامدانی ئەو یارییە لە مەدرید ببینن.

ئاشکرایە کە یاری لیڤەرپوول و تۆتنهام کاتژمێری 10 ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر لە مەدرید بەڕێوە دەچێت و پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە ملیارێک کەس لە ڕێگەی شاشەکانی تیڤی سەیری ئەو یارییە گرنگە بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close