یانەیەکی پرێمەرلیگ گرێبەستێکی گەورە بۆ کڕینی کۆتینیۆ پێشکەش دەکات

لەگەڵ زیاد بوونی ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی فیلیپ کۆتینیۆ لە یانەی بارسێلۆنا، یانەیەکی گەروەی پرێمەرلیگ بڕیاری داوە گرێبەستێکی شایستە و گرانبەها بۆ کڕینی (فیلیپ کۆتینیۆ) ئامادەبکات.

ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانتەی چێلسی لەندەنی دەیەوێت گرێبەستێک بە بەهای 158 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆ سەرف بکات، بەڵام لێرەدا تاکە تەگەرە سزاکانی فیفایە لەسەر یانەکە کە ڕێگری لە گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، بۆیە یانە ئینگلیزییەکە چاوەڕێی سەرەتاکانی مانگی داهاتوو دەکات بە هیوای ئەوەی گۆڕانکارییەک بەسەر بڕیاری فیفا بێت ئەویش چ بە سووک کردن یان لابردنی سزاکانی سەر یانەکە دا بێت.

لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە یانەی بارسێلۆنا بە گەیشتنی گرێبەستێکی لەو شێوەیە زۆر دڵخۆش دەبێت لەبەر ئەوەی تا ئێستا بارسا بری 135 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستی کۆتینیۆ سەرف کردوە، هەندێک پارەی دیکەی خەلاتەکان و گۆڕانکارییەکان لە گرێبەستی کۆتینیۆ کە 40 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، تا ئێستا بە تەواوی سەرف نەکراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close