یانەیەکی گەورەی ئەوروپا جموجۆڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆ دەستپێکرد

 

دوای ئەوەی کۆتینیۆ نەیتوانی لەم وەرزەدا متمانەی هاندەرانی بلووگرانا بەدەست بهێنێت و بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە، یانەیەکی ئەوروپی گەورە جموجۆڵی ڕاستەقینەی دەستپێکرد بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا یاریزانە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی as ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پلانی داڕشتوە بۆ ئەوەی گرێبەستی فەرمی پێشکەش بە بارسێلۆنا بکات، تا کۆتینیۆ لە میرکاتۆی ئەم هاوینە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە پاریس سان جێرمان دەیەوێت کۆتینیۆ بۆ هێشتنەوەی نێیماریش لە یانەکە بەکار بهێنێت تا بەیەکەوە بۆ وەرزی داهاتوو شانبەشانی مباپی یاری بکەن.

جێی ئاماژەیە، کۆتینیۆ لەم وەرزەدا چەندین جار لە لایەن هاندەرانی بارسێلۆنا لە یاریگای (نو کامپ) فیکەی ناڕەزایی بۆلێدراوە، هەروەها لەم وەزەشدا نەیتوانی لە زۆربەی یارییەکانی بارسا شوێن پەنجەی خۆی لە تیپەکە دیاری بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close