هازارد پەیامێک بۆ هاندەرانی ڕیال مەدرید دەنێرێت

 

دوا بە دوای بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی یۆرۆپا لیگ، ئیدین هازارد ئەستێرەی چێلسی لەندەنی پەیامێکی بۆ دڵخۆشکردن و دڵنیاکردنەوەی هاندەرانی ریال مەدرید بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی ASی مەدردی بڵاویکردوەتەوە کە هازارد دوای بردنەوەی جامی یۆرۆپا لیگ لەگەڵ چێلسی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەوە دوایین یارییە لەگەڵ چێلسی ئەنجامی بدات و ئەو بڕیاری خۆی داوە، بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی تازە لەگەڵ ریال مەدرید دەستپێبکات، یاریزانە بەلجیکییەکە گوتیشی کە ئێستا چاوەڕێی هەردوو یانەکەیە تا کارەکان بەکۆتا بهێنن، لەکۆتایی قسەکانیشی کە پەیامێک بوو بۆ دڵنیاکردنەوەی هاندەرانی ریال مەدرید بۆ هاتنی بۆ یانەکە، هازارد گوتی من پارساڵ دوای مۆندیال ئارەزووی هاتنم هەبوو، بەڵام ئەو کاتە ئەو ساتە لەنێوان هەردوو یانەکە ئەنجام نەدرا”.

ئاشکرایە کە لە یاری کۆتایی پۆرۆپا لیگ بەرانبەر ئاڕسنال یانەی چێلسی توانی بە ئەنجامی 4-1 لە ئاڕسنال بباتەوە و جامەکە بەرز بکاتەوە، لەم یارییەش هازارد توانی دوو گۆڵ بۆ بلووز تۆمار بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close