ڕیال مەدرید دووشەممەی داهاتوو 3 یاریزانی تازە پێشکەش بە میدیاکان دەکات

 

 

لەگەڵ دەستپێکی میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، بڕیارە یانەی ریال مەدرید سەرەتای مانگی تازە سێ یاریزانی تازە پێشکەش بەمیدیا جیهانییەکان بکات.

ڕۆژنامەی ASی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە چاوەڕێ دەکرێت یانەی ریال مەدرید رۆژی دووەشممەی داهاتوو لە بارەگای یانەکە هەر سێ یاریزان (ئیدین هازارد) ئەستێرەی چێلسی لەندەنی و لۆکا یۆڤیتچ هێرشبەری (فڕانکفۆرت)ی ئەڵمانی و (فیرلاند میندی) بەرگریکاری یانەی لیۆن پێشکەش بە میدیاکان دەکات و وەک دەستپێکی گرێبەستەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید بە میدیاکان ئاشنا دەکرێن، بەپێی هەواڵەکە ریال مەدرید جگە لەو سێ گرێبەستە چاوەڕێ دەکرێ چەندین گرێبەستی دیکەش لەم هاوینەدا ئەنجام بدات.

جێی بایەخە، زێدان ڕاهێنەری ریال مەدرید بڕیاری داوە بەر لە دەستپێکی وەرزی تازە زنجیرەیەک گۆڕانکاری گرنگ لە یانەکە بکات، بۆ ئەمەش پێرێزی سەرۆکی یانەکە بەڵێنی داوە نزیکەی500 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستە تازەکان بۆ زیزۆ دابین بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close