ریال مەدرید دوای هازارد دووەمین گرێبەستی هاوینەی خۆی یەکلایی کردەوە

ڕیال مەدرید سەرقاڵی گرێبەستە تازەکان، یانەی شاهانە دوای ڕێکەوتن لەگەڵ چێلسی لەندەنی سەبارەت بەگرێبەستی هازارد، ئەمجارە لە فەرەنسا نزیکن دووەمین گرێبەستی ئەم هاوینە یەکلایی بکەنەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە (خۆزێ ئەنخیل سانچێز) بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە گەشتی وڵاتی فەرنسایان کردوە بۆ ئەوەی سەبارەت بە گرێبەستی (میندی) بەرگریکاری چەپی یانەی لیۆنی فەرەنسی کارەکان لەگەڵ یانە فەرنسییەکە بەکۆتا بهێنن، بەپێی ڕۆژنامەکەش میندی دەبێتە دووەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی ریال مەدرید دوای یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی هازارد لەگەڵ چێلسی کە لەم چەند رۆژەدا ڕادەگەیەنرێت.

لەکۆتای هەواڵەکەی ماڕکا هاتوە کە زێدان دیەوێت شونگرەوەیەکی بەهێز بۆ ماڕسیلۆ هەبێت، لە هەمان کاتدا سێرجیۆ ریگیلۆن بە شێوەی خواستن بۆ یانەیەکی دیکە دەنێرن تا خولەکی زیاتر یار بکات و تاکو بۆ داهاتوو بۆ یانەی ریال مەدرید بە ئەزموونێکی باشتر بگەڕێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close