بەڤیدیۆ.. چۆن نێیمار لە مەشقەکان تووشی پێکان هات

 

لە دوایین یەکەی مەشقی هەڵبژاردەی بەڕازیل کەبەرەبەیانی ئەمرۆ ئەنجامدرا (نێیمار جۆنیۆر) ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی سامبا تووشی پێکان لە ئەژنۆی هات و مەشقەکانی تەواو نەکرد.

وەک لەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، نێیمار بە دوو قۆناخ تووشی ئەو پێکانە دەبێت، جاری یەکەم لەکاتی ئاراستە کردنی تۆپێک بۆ گۆڵ لەنێو مەشقەکان هەست بەئازار دەکات، بەڵام مەشقەکان تەواو دەکات و بەردەوام دەبێت تا جاری دووەم  ئەوکات هەست دەکات پێکانەکەی ئاسایی نییە و ئازاری زۆرە بۆیە یاریگا بەجێ دەهێڵێت و پزیشکەکان دێن سەیری دەکەن.

جێی ئاماژە پێکردنە تا ئەو ساتە هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە جۆری پیکانەکەی نێیمار نەدراوە، بەڵام بڕیارە پشکنینی وردی بۆ بکرێت تا ڕێژەی مەترسی پێکانەکەی دیاری بکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close