ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ناوەڕۆکی گرێبەستی ڕیال مەدرید لەگەڵ هازارد ئاشکرا دەکات

 

یانەی چێلسی ڕەزامەندی فەرمی خۆی پیشاندوە بۆ ئەوەی (ئیدین هازارد)ی ئەستێرەی یاتنەکەی لەم هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزیش ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئاشکرا کردوە.

ڕۆژنامەی (زا سەن) بڵاویکروەتەوە کە گرێبەستی هازارد لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی پی هاتوە، هازارد بە بری 115 ملیۆن پاوەن دەچێتە ڕیال مەدرید کە تێیدا چێلسی 100 ملیۆن ڕاستەخۆ وەردەگرێت و 15 ملیۆنەکەی دیکەش دەچێتە قاڵبی پاشکۆ و گۆڕانگارییەکان، بەگوێرەی هەواڵەکە گرێبەستی هازارد بۆ چوار وەرز دەبێت و مووچەی هەفتانەی یاریزانەکەش 400 هەزار پاوەنی ئیستەرلینی دەبێت لە یەک هەفتەدا، لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە دوایین قسەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەی چێلسی و ریال مەدرید لەسەر گرێبەستەکە لە لایەن (ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ)ی سەرۆکی یانەی چێلسی کراوە، کە لەترسی رۆیشتنی بەخۆڕایی هازارد دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی بە فرۆشتنی ئەستێرەکەی ڕەزامەندی پیشاندا.

ئاشکرایە کە زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بڕیاری داوە لەم هاوینەدا کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورە بۆ یانەی ریال مەدرید بهێنێت بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو بە تیپێکی تۆکمە لە پاڵەوانێتیە ناوخۆی و دەرەکییەکان بەشداری بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close