لە یانەی لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە دەستدا

کلۆپ پەرۆشە بۆ رۆژی یاری کۆتایی بەرانبەر تۆتنهام

 

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، کە لە مەدرید ئەنجام دەدرێت، یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول ڕایگەیاند کە (نابی کایتا)ی ناوەڕاستکاری یانەکەی ناتوانێت لەو یارییە بەشداری بکات.

لەم بارەیەوە کلۆپ لە تازەترین لێدوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە کە کایتا سەبارەت بە پێکانەکەی گەر بەرەو چاکبوونەوەش بڕوات، هیچ چانسێکی نابێت لە یاری بەرانبەر تۆتنهام یاری بکات، لەبەر ئەوەی ئە ئامادە باشی تەواودا نابێت، لەهەمان کاتدا سەبارەت بە ڕۆبێرتۆ فێرمینیۆ، کلۆپ گەشبینی خۆی پیشان دا بتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، کلۆپ گوتی “ئەو هەفتەیەک زیاتر مەشق دەکات و بارودۆخی زۆر باشە من دڵنیام کە ئەو لە یاری کۆتایی ئامادە دەبێت”.

لە کۆتاییدا دەربارەی یاری کۆتایی کلۆپ گوتی ” زۆر پەرۆشین بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمجارە، پێم وایە دوای یاری کۆتایی پار ساڵ بەرانبەر ریال مەدرید بۆ ئەمساڵ دەتوانین بوونی خۆمان باشتر بسەلمێنین”.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close