به‌ وێنه‌.. نێیمار دوو هه‌فته‌ پێش كۆپا ئامێریكا توشی پێكان بوو

نێیمار داسێلڤا دوو هه‌فته‌ پێش ده‌ستپێكی كۆپا ئامێریكای 2019 له‌ ئه‌ژنۆی تووشی پێكان بوو، راهێنانه‌كانی به‌جێهێشت.

له‌ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل، نێیمار داسێلڤا له‌ كاتی ئه‌نجامدانی راهێنانه‌كان و خۆئاماده‌كردن بۆ كۆپا ئامێریكا به‌ توندی له‌ ئه‌ژنۆی تووشی پێكان بوو، له‌كاتێكدا ته‌نیا دوو هه‌فته‌ ماوه‌ بڕازیل یاریی كردنه‌وه‌ی كۆپا ئامێریكا به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا ئه‌نجام بدات.

هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رادده‌ی پێكانه‌كه‌ی نیمۆ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و یاریزانه‌ بڕازیلییه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیتییه‌وه‌ نیشانه‌ی كاپتنی لێسه‌ندرایه‌وه‌ و به‌ دانی ئالڤێس به‌خشرا.

ئه‌مه‌ یه‌كجاره‌ نییه‌ نێیمار پێش بۆنه‌ گرنگه‌كان تووشی پێكان بێت، پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018 به‌هه‌مان شێوه‌ نێیمار تووشی پێكان بوو، چه‌ندان جاریش له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌ چاره‌نووسسازه‌كان نێیمار تووشی پێكان ده‌بوو.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close