ڤیدیۆ: کەریم بێنزێما بە بینینی وێنەی منداڵی خۆی دەست بە گریان دەکات

باسی دوو منداڵەکەی خۆی دەکات

کەریم بێنزێما بە بینینەوەی وێنەی منداڵی خۆی دەست بەگریان دەکات و فرمێسک لە چاوەکانی دێنە خوارەوە.

لە بەرنامەی کەناڵێکی فڕەنسی کەریم بێنزێما باسی منداڵەکانی خۆی دەکات و لەناکاو بە بینینەوەی وێنەی منداڵی خۆی دەست بە گریان دەکات و بە زۆر خۆی کۆنتڕۆڵ دەکات.

بێنزێما دوو منداڵی هەیە، کوڕەکەی ناوی ئیبراهیمە و کچەکەی ناوی میلیایە، کە کوڕەکەی زۆر لە سەردەمی منداڵی خۆی دەچێت.

بێنزێما لە بەرنامەکە خۆی بە باوکێکی بەختەوەر لەقەڵەم دەدات و هیوا دەخوازێت بتوانێت باوکێکی باش بێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close