ناپۆلی بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەیەکی 90 ملیۆن یۆرۆی ڕیال مەدرید ڕەتدەکاتەوە

 

یانەی ناپۆلی کە پلەی دووەمی خولی سێریا ئەی ئیتالیای بەدەستهێنا، بەرانبەر دەستبەرداربونی ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری یانەکە دەستەوارەیەکی گەورەی یانەی ریال مەدریدی ڕەتکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیللۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی ئاماژەی کردوە کە یانەی ریال مەدرید بری 90 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بە ناپۆلی کردوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری (خالیدۆ کۆلیبالی) بەرگریکاری سەنیگالی یانەکەیان ببن، بەڵام کارگێڕی یانە ئیتالیەکە ئەو دەستەوارەیان قبوول نەکردوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی کۆلیبالی 150 ملیۆن یۆرۆیە، هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی گەورە یانەکانی ئەوروپا بیر لەوە نەکەنەوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

جێی ئاماژە پێکردنە، ڕیال مەدرید دەیەوێت لەمیرکاتۆی ئەم هاوینەدا گرێبەستی گەورە بۆ سەرجەم هێڵەکانی بکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ زێدان بتوانێت بۆ ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بگەڕێتەوە

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close