میلنەر نهێنی گرژییەکەی خۆی لەگەڵ مێسی ئاشکرا دەکات

مێسی قسەیەکی ناشرین بە میلنەر دەڵێت

 

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا جیمس میلنەر، یاریزانی لیڤەرپوول باسی نهێنیەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکی خۆی لەگەڵ مێسی کاپتنی بارسێلۆنا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە مێسی قسەیەکی ناشرینی پێ گوتوە.

میلنەر لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (میل ئۆن سەندای) ئاشکرای کرد کە دوای بەکارهێنانی توند و تیژی بەرانبەر مێسی لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، کاتێک تۆپێکی بەنێو قاچەکانم بردە ژوورەوە، مێسی بە تووڕەیی سەیری کردم و بەزمانی ئیسپانی پێی گوتم (بۆرۆ) واتە (کەر)، میلنەر دەڵێت مێسی ئەو رۆژە هیچ دڵخۆش نەبوو، بۆیە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم و لە ڕێرەوی چوونە ژوورەوەی یاریزانان بۆ شوێنەکانی خۆگۆڕین لێم نزیک بوەوە و جارێکی دیکە ئەو وشەیەی پێ گوتمەوە وئەو نەیدەزانی کە من زمانی ئیسپانی باش دەزانم و قسەشی پێدەکەم، بۆیە بە ئیسپانی گوتی” ئەو هەموو لێدانەت تەنها لەبەر ئەوە بوو کە تۆپەکەم بە نێو قاچەکانت برد، میلنەر دەلێت لێرەدا وازم لێ هێنا و هەردووکمان بۆ ژوور خۆگۆڕینی خۆمان ڕۆیشتین”.

لەدرێژەی قسەکانیدا میلنەر باسی ئاستی مێسی دەکات و دەڵێت” ئەگەر بتەوێت یاریزانێکی وەک مێسی ڕابگریت نابێت هەست بەترس بکەیت، نابێت رێگای پێ دەی بە شێوازی خۆی یاری بکات، لەڕاستیدا من نامەوێت ئازار بە هیچ یاریزانێک بگەیەنم بەلام تۆپی پێ یارییەکە هێزی جەستەیی تێدا بەکار دێت، پێویستە هەوڵ بدەی بیر و تەرکیزی لەسەر یارییەکە لابدەی، مێسی تۆپەکەی لەنێو قاچەکانم بردە ژوورەوە، من یەکەمین یاریزان نیم کە ئاوام لێ بکات و دوایین یاریزانیش نابم”.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close