ماڕکا هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هەودارانی ریال مەدرید ڕاگەیاند

 

ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئیسپانی کە نزیکە لە یانەی ریال مەدرید لە چاپی ئەمرۆیدا هەواڵێکی دڵخۆشکەری سەبارەت بە (لۆکا یۆڤیچ)ی ئەستێرەی سڕبی بە هەودارانی یانەی شاهانە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە دوای چەندین هەفتە لە گفتوگۆ لەگەل بریکاری (لۆکا یۆڤیچ)ی ئەستێرەی سڕبی و گۆڵکاری یانەی فڕانکفۆرت، کارەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن و بڕیاریشە بۆ دوای سەری مانگ بە فەرمی گرێبەستەکە ڕابگەیەنرێت، لە لایەکی دیکەوە بریکاری یاریزانەکە ڕایگەیاندوە کە هەموو ڕێگاکان یۆڤیچ بەرەو ڕیال مەدرید دەبات و ئەوێ بۆ یاریزانە سڕبیە لاوەکە باشترین و گونجاوترین شوێن دەبێت.

ئاشکرایە تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی سەبارەت بە یاریزانە لاوەکە نییە، بەڵام چەند ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی و ئینگلیزی ئاماژە دەکەن بەوەی کە یۆڤیچ پێی وایە یاریکدرن لە خولەکانی پرێمەرلیگ و سێریا ئەی چێژی زۆری هەیە و لەگەل تواناکانی دەگونجێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close