بە ڤیدیۆ : عەلی عەدنان جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی خولی ئەمەریکی تۆمار دەکات

عەدنان بەو گۆڵەی بێژەری یارییەکە تووشی سەرسوڕمان دەکات !

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی عەدنان بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ڤانکۆڤەر وایتکاپسی ئەمەریکی یەکێک لە جوانترین گۆلەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەمەریکی بۆ یانەکەی بەرانبەر دالاس تۆمار کرد.

لەم یارییەدا عەلی عەدنان لە خولەکی 30 دا تۆپەکە لە باڵی چەپ دەگرێت و لە پانتاییەکی زۆر کەمدا بە جووڵەیەکی نایابدا گاڵتە بەهەردوو یاریزانەکەی دالاس دەکات و تۆپێکی بەهێز ئاڕاستەی گۆڵی دالاس دەکات و یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەمەریکی تۆمار دەکات، لەگەڵ گۆلەکەش کۆمێنتاری یاری زۆر ستایشی جوانی گۆڵەکە دەکات و بە گۆڵێکی سەرنج ڕاکێشی وەسف دەکات.

جێی ئاماژەیە یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 بۆ تیپەکەی عەلی عەدنان بەکۆتا هات و یاریزانە عێراقییەکەش کە دواتر یارییەکەی بەهۆی پێکان جێهێشت، یەکەمین گۆڵی خۆی لە خولی ئەمەریکی تۆمارکرد.

ڤیدیۆی گۆڵەکە..

 

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close