یانەی چێلسی نرخی فرۆشتنی هازاردی بەریال مەدرید ڕاگەیاند

چێلسی ئەمجارە داوای پارەیەکی زیاتر لە ریال مەدرید دەکات !

 

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ نێوان هەردوو یانەی چێلسی و ئاڕسناڵ، یانەی بلووز نرخێکی تازەی فرۆشتنی ئیدین هازاردی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان بە ڕیال مەدرید راگەیاند.

سکای سپۆرت، لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە چێلسی دەیەوێت هازارد بە بری 130 ملیۆن پاوەن لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا پەیوەندی بەڕیال مەدرید بکات، ئەو لەکاتێکدا ریال مەدرید لە هەڵسەنگاندنی گرێبەستەکە دەیەوێت هازارد بە 88 ملیۆن پاوەن واتا نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە، زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ریال مەدرید هازاردی بە یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی خۆی لە میرکاتۆی ئەم هاوینە دیاری کردوە، یاریزانەکەش لە لایەن خۆیەوە بابەتی ڕۆیشتنی خۆی بە یانەکەی ڕاگەیاندوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close