شەڕ و ئاژاوەگێڕی لە دەوروبەری یاریگای یاری کۆتایی جامی شا دەستیپێکرد

 

پۆلیسی ئیسپانیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە شەڕ و پێکدانان نێوان بەشێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا و هاندەرانی ڤالونسیا و چەند یانەیەکی دیکە لە دەوروبەری یاریگای (بیزخوان) لە سڤییلیا دروست بووە و چەندین کەسیش دەستگیرکراون.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی پۆلیسی ئیسپانیا هێزەکانیان 23 کەسیان تا ئێستا بە تاوانی هەڵگیراساندنی شەڕ و ئاژاوە و هەڵگرتنی چەقۆ و ئامێری قەدەغەکراو دەستگیر کردوە، بۆیە بڕیار دراوە ئەو هاندەرانە لە ئامادەبوونی یاری کۆتایی دوور دەخرێنەوە و ناتوانن ئامادەی یارییەکە بن، سەبارەت بە ڕووداوەکان کە لە کاتێکی درەنگی دوێنێش شەو ڕوویانداوە، ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی ئیسپانیا بلاویکردوەتەوە کە لە گرژییەکاندا 5 کەس لە هێزەکانی پۆلیس بریندار بوون، بێ ئەوەی هیچ زانیاری دیکە لم بارەیەوە بدرکێنێت.

ئاشکرایە کە کاتژمێر 10 ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڤالەنسیا ئەنجام دەدرێت، چاوەڕێش دەکرێت ژمارەکی زۆری هاندەران ئامادەی ئەو یارییە گرنگە ببن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close